پەیامی سەرۆک

دڵشاد قادر

سەرۆکی کۆمپانیای باڵوێز بەڵێندەرایەتی و بیناسازی گشتی.

باڵوێز لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ شانازی بە ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی سەرکەوتووانەی تەواوکراوەوە دەکات. باڵوێز له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگی بیرۆکراتی و جوگرافی له‌ هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختدا سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ ته‌واوکردنی چه‌ند جۆر پرۆژه‌ له‌ هه‌موو عێراق – کوردستان.

ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو پڕۆژەکان لە بەرواری بەڵێندراودا تەواو بکەین بە دوورکەوتنەوە لە پێدانی هەر سازشێک لە کوالیتی بە ڕەچاوکردنی ڕازیبوونی کڕیار کە وەک گرنگترین بنەما بێت. ڕۆژانە خزمەتگوزاری دابینکراوی کۆمپانیاکەمان لە هەموو ناوچەکانی عێراق گەورە دەکەین. خەبات و خوێندنمان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە. وە ئێمە تەرکیز دەکەین بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەی گەورەتر لە ئەزموونەکانی پێشتر بەدەستمان هێناوە.

من بە شانازییەوە دەڵێم کە، ئێمە وەک کۆمپانیایەکی پەسەندکراو و کێبڕکێکار لەلایەن کڕیارەکانمانەوە دەبینرێین و بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ئەوەندە گرنگە بۆ کۆمپانیاکەمان. ئێمە لەگەڵ ستافە بە ئەزموونەکانمان هانمان دا لە ساڵانی داهاتوودا سەرکەوتووتر بین. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنمان کارمەندە ماندووەکانی ئۆفیسی سەرەکیمان و ستافی خۆبەدەستەوەدانی سایتەکانە کە لە دووری زێدی خۆیان کاردەکەن.

دووبارە سوپاسی هەموویان دەکەم.